خرید بک لینک
کە باخ تەورداس و چەقۆی لە داری خۆی دەکێشا،
خەزان چرۆ و پەلکی بەرەو هەواری خۆی دەکێشاamingardiglani

زەمانە باهۆزی گڕەی لە بەژنی خۆی دەپێچا
سروشت چزووی پایزی بۆ بەهاری خۆی دەکێشا

شەپۆلی چۆم، زیندەوەری بە لۆدە ڕادەماڵی
هەمووی بەرەو قوڕگی دڕی کەناری خۆی دەکێشا

هەسێڵ کەڵاوڕێژ بوو لە قەوزە کاتێ دیتی کانی،
بە جۆگە ژاراوی بەرەو دەماری خۆی دەکێشا!

هەتاو ڕم و شیری گڕی لە چاوی دادەباراند،
دەمێ چیا باڵی وەسەر بناری خۆی دەکێشا

تەژی لە دووپشکی ڕەشی گومان بوو مێشکی فەرهەنگ
زمان خەتی ئاوری لە دەوری زاری خۆی دەکێشا!

کە ماری حەو زاری فەساد لە بەژنی ژین دەهاڵا
ژیان، حەساری سیری بۆ ژیاری خۆی دەکێشا!

ئەوین کە دیی باخی بەهەشت لپاولپی دەهۆیە
بە کۆڵ گڕ و سکڵی بەرەو مەزاری خۆی دەکێشا!

وەری قژی کەسک و تەڕی سنەوبەر و سپیدار،
دییان شەقامی ڕەش ڕقی لە شاری خۆی دەکێشا

ڕەشاوی خەم، ڕۆح و دڵ و ژینی تەنیم بە جارێ
کە دیم زەوی، قورمی بەرەو دەواری خۆی دەکێشا!

**ئەمین گەردیگلانی**

برچسب: نویسنده: پرهام اسدیان تاريخ: دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 13:00

صفحه بندی