له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونی بلیمه‌تان و هۆگرانی فه‌رهه‌نگی کوردستان له کتێبی مێژوویی “کوردانی ئه‌رده‌ڵان” (کردهای اردلان) له سنه ڕوونوێنی کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمێکدا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کوردی سنه به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له بلیمه‌تان، نووسه‌ران و هۆگرانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردستان له کتێبی مێژوویی “کوردانی ئه‌رده‌ڵان” که بۆ یه‌که‌مین جار له لایه‌ن کامبیز ئیبراهیم زاده وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی فه‌جری سنه ڕوونوێنی لێ‌کرا.
ئه‌م کتێبه بۆ یه‌که‌مین جار له لایه‌ن خوالێخۆشبوو شیرین ئه‌رده‌ڵان (که نه‌وه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵان بووه) وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی فه‌ڕه‌نسا و مورته‌زا ئه‌رده‌ڵان وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی فارسی و له لایه‌ن کامبیز ئیبراهیمی زاده ناسراو به (زه‌رده‌شت مۆکریانی)ەوە وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی.
وه‌رگێڕانی کوردیی ئه‌م کتێبه به‌گشتی زیاتر له ۴۰۰ لاپه‌ڕه‌یه و له ۱۰۰۰ به‌رگدا له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی تهوهکلی له چاپ دراوه.
برچسب:
نویسنده: پرهام اسدیان
تاريخ: جمعه
7 آبان
1395 ساعت: 17:43