خرید بک لینک
( 1 )

بانگەواز مەکە گوڵێ!

روخسارم ، چاوەکانم ،

تەنانەت هەناسەکەشم

هاواری ئەم کۆسپە دەکەن.. !

بانگەواز مەکە گوڵێ!

دار و دیواری ئەم شارە

زۆر لە میژە هاوڕێ خەمەکانمە،

شەقامەکانی

دەفتەری بیرەوەری هەنگاوەکانمە ،

ئاسمانی ئەو

بە قەبارەی خیاڵم

ئامێزێکی ئاواڵە بوو

بۆ دەردی دڵم.

بانگەواز مەکە گوڵێ!

لەم شارە

هەموو باسی

بێ وەفایت دەزانن ،

دەزانن کە ساڵانێکە

ئەم شاعێرە دڵ شکاوە

بە خامەیەکی شکاوە و

شێعر دەکات بە قەد باڵات ،

وشەکانی دەبن بە ئەستێرە

وەکوو چاوت ،

مسرەعەکانی دەبن بە گوڵ

وەکوو خۆت و

دەپشکوون وەکوو خونچەی دەمت.

( 2 )

ئەمشەو

خەونێکی چەپەڵ ،

دڵڕەق و ناحەز

لە ڕەشایی چاوم

خۆی درخست و قیژانی :

- هۆ خۆش خەیاڵی دڵ ناسک

ئەوتا لەو پەڕ وڵات

گوڵەکەت

لە باوشی باخچەیەکی تر

بەدەم شنەی شەماڵێکی تر

سەما دەکات.......!

زانا سەعیدزاده ، 31 ی خەرمانان 2716 سەقز

برچسب: بانگەواز,بانگەوازی ئیسلام,کەناڵی بانگەواز, نویسنده: پرهام اسدیان تاريخ: دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 12:59

صفحه بندی