خرید بک لینک

حه‌سه‌ن زیره‌ک له ڕادیۆ کوردی تاران

کاریگه‌ری ڕادیۆ به‌غدا له سه‌ر سیاسه‌ته کوردییه‌کان له ئێران:
شۆڕشی عێراق وه‌ک شۆڕشی کورد و عه‌ره‌ب ناو ده‌برا و حکومه‌تیش وه‌ک حکومه‌تی کورد و عه‌ره‌ب پێناسه کرا. ڕادیۆ کوردی به‌غدا پاش ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌کی زۆری دژ به ڕژێمی پاشایه‌تی ئێران ده‌ستپێکرد و له‌وه‌ی که کورده‌کانی ئێران خاوه‌ن هیچ مافێکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوون ئیدانه‌ی ڕژێمی ئه‌و کاته‌ی ده‌کرد.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له‌و کاته‌دا دامه‌زراندنی ڕادیۆ کوردی له تاران و کرماشان و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌نامه‌ی کوردستان له تاران و ژماره‌یه‌ک هه‌نگاوی دیکه له بێ کاریگه‌رکردنی هه‌وڵه‌کانی ڕادیۆ کوردی به‌غدا بوو.
له تاران برایانی موفتی زاده، سدیق و عه‌بدولڕه‌حمان له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ڕادیۆیه بوون که برازاکه‌ی خۆیی به ناوی ئه‌حمه‌د موفتی زاده به مه‌به‌ستی هاوکاری بانگهێشت کرد و ئه‌ویش حه‌سه‌ن زیره‌کی له گه‌ڵ خۆی هێنا و به‌ره‌و تاران به‌ڕێ که‌وتن.
ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک له تاران و له ڕادیۆ کوردی ئه‌و شاره بوو به هۆی خۆشحاڵی کاربه‌ده‌ستانی ڕادیۆکه و به‌مه‌ش ناوبراو به فه‌رمی له ڕادیۆ تاران وه‌رگیرا و ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
به‌ڵێننامه‌ی به‌رواری ۱۲‌ی گه‌لاوێژی ساڵی ۱۳۳۷ی کۆچی هه‌تاوی محه‌ممه‌د که‌یهان له به‌رپرسانی نه‌ناسراوی دامه‌زرێنه‌ری ڕادیۆ کوردی تاران سه‌باره‌ت به پێدانی مووچه‌ی مانگانه‌ی ۱۲ هه‌زار ڕیاڵ به حه‌سه‌ن زیره‌ک پیشانده‌ری وه‌رگیران و ده‌سپێکی هاوکاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بوو که له ئاکامدا ئه‌حمه‌د موفتی زاده‌ش وێڕای په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه، واژۆکه‌ی که‌یهانی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
شیاوی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی کوردی تاران له ده‌سپێکی نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ۱۳۳۷ی کۆچی هه‌تاوی ده‌ستی به کاره‌کانی کردووه، به‌ڵام گرنگی به‌شداربوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌و ڕادیۆیه له ئاستێک‌دا بووه که هه‌ر له مانگی گه‌لاوێژه‌وه به پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه مووچه‌ی ۱۲ هه‌زار ڕیاڵیی پێدراوه و به‌ده‌ر له‌مه‌ش به پێی نامه‌ی ژماره ۲۹۶۱/۵۹۱۳ به‌رواری ۲۰ی خه‌رمانانی ساڵی ۱۳۳۷ی کۆچی هه‌تاوی بڕی ۴۸۰۰ ڕیاڵی بۆ دابین کراوه، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر ۶ به‌رنامه‌ی که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مۆسیقاوه بووه.
به‌م پێیه‌ش مانگانه به گشتی بڕی ۱۶ هه‌زار و ۸۰۰ ڕیاڵ مووچه به حه‌سه‌ن زیره‌ک دراوه و ئه‌گه‌ر به‌م خاڵه‌ش گرنگی بده‌ین که له‌و سهردمههدا به پێی بڕیارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڵاوکردنه‌وه و ڕادیۆ، ئه‌نجومه‌نی مۆسیقا به هونه‌رمه‌نده گه‌وره و به‌ناوبانگه‌کان که له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه په‌سه‌ند ده‌کران ته‌نیا ۱۰ هه‌زار ڕیاڵ مووچه ده‌درا، ئه‌و مووچه‌یه که به حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌درا گرنگی کار و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده‌ی پیشان ده‌دا و له لایه‌کی دیکه‌وه که‌مته‌رخه‌می ئه‌نجومه‌نی مۆسیقا و ڕه‌نگه که‌سانێکی دیکه‌ی ئاشکرا کردووه که بایه‌خی کاره‌که‌یان بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک ۸۰۰ ڕیاڵ دانابوو. پێده‌چێت ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ک به زمانێکی دیکه گۆڕانی ده‌گووت ئه‌نجومه‌ن مووچه‌یه‌ک زیاتری بۆ ئه‌و ته‌رخان ده‌کرد؟!
درێژه‌ی هه‌یه …….
نووسه‌ر: هومایۆن که‌مانگه‌ر
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌راتاب
وه‌رگێڕان: جام کوردی


برچسبها: حسن زیرک, حەسەن زیرەک, حه سه ن زیره ک, حسن زیرک رادیو کردی تهران, رادیو کوردی تاران
+ نوشته شده توسط زانا سعیدزاده در چهارشنبه بیست و هفتم بهمن ۱۳۹۵ و ساعت 23:30 |

برچسب: حەسەن,زیرەک,ڕادیۆ,تاران, نویسنده: پرهام اسدیان تاريخ: جمعه 27 مرداد 1396 ساعت: 12:13

صفحه بندی